بەم شێوەیە خۆت لەم گەرما بەهێزە بپارێزە

ماوەی چەند ڕۆژێكە پەكانی گەرما بەشێكی بەرچاو بەرزبونەتەوە، بۆیە پێویستە چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لەزیانی تیشكی خۆر پەیڕەو بكەیت.

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن لەكاتی گەرمای بەهێزدا بەشێوەیەكی بەردەوام كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنن كە ڕێژەكەی لەنێوان (%30 بۆ %50) بێت.

ئەو كرێمی دژە خۆرەی بەكاردەهێنرێت باشترە لەو گەرما بەهێزەدا بدرێت لە هەموو لەش چونكە كاریگەری تیشكی خۆی بەهێز دەچێتە ژێر تیشێرتی هاوینەوە.

بۆ پاراستنی چاوەكانیش لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی باشترە چاویلكەی گەورە بەكاربهێرێت.




PM:02:19:04/07/2015