مرۆڤ بە خواردنی نەستەلەش ئالودە دەبێت

توێژینەوەیەكی پزیشكی باس لەوە دەكات كە زۆر حەزكردن بە خواردنی نەستەلە ڕەنگە پەیوەندی بە مێشك و خانە دەمارییەكانەوە هەبێت.

پسپۆڕەكان ناوچەیەكیان لە مێشكدا ئاشكرا كردووە كە ماددەیەكی تایبەت دەردەدات و هۆكاری زیادبونی حەزی مرۆڤە بۆ خواردنی شیرینی بە گشتی و نەستەلە بە تایبەتی، بۆیە ئالودەبون بە خواردنی نەستەلە بەشێوەیەكی بەردەوام لە ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان خراپترە.

توێژرەكان جەخت لەوە دەكەنەوە ئەو ماددەیە لە كەسانی قەڵەودا زیاتر دەردەدرێت، هەر ئەمەش وایكردووە كەسی قەڵەو زیاتر حەز بە خواردنی شیرینی بكەن.



PM:03:51:12/08/2015