بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی شەربەتی چەوەندەر دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.
بەپێی توێژینەوەكە بونی نیترات لە پێكهاتەی شەربەتی چەوەندەردا وادەكات دوای 24 كاتژمێر لە خواردنەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزێنێت.
توێژینەوەكە لەسەر 64 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 85 ساڵیدا بووە كراون بە دوو گروپەوە كە بەشێكیان دەرمانی پزیشكیان بۆ دابەزاندنی فشاری خوێنیان بەكارهێناوە و بەشەكەی دیكەش شەربەتی چەوەندەریان خواردۆتەوە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی شەربەتەكەیان خواردۆتەوە فشاری خوێنیان زیاتر دابەزیوە، بەراورد بەو كەسانەی دەرمانی پزیشكیان بەكارهێناوە.