بەم شێوەیە توێکڵی لیمۆ بخۆ و کێشی لەشت دابەزێنە

 چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی ئاماژە بەوە دەكەن كە توێكڵی سودێكی زۆری بۆ دابەزاندنی كێش هەیە و بڕێكی زۆری چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

ئەو پسپۆڕانە داوا لەو كەسانە دەكەن كە كێشیان زیادە، كیلۆیەك لیمۆ بگوشن و ئاوی لیمۆكە هەڵگرن، لە پاشاندا توێكڵی كیلۆ لیمۆكە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە دوو لیتر ئاودا بكوڵێنن و پاشان تێكەڵی ئاوی لیمۆ گوشراوەكەی بكەن.

پێویستە ئەو گیراوەیە 15 خولەك پێش ژەمەكانی نان خواردن پەرداخێی لێبخورێتەوە, بۆ ماوەی سێ مانگ، بەمەش ئەو كەسانە هەست بە دابەزاندنی كێشی لەشیان دەكەن، بە تایبەت لە هەفتەی دووەمی خواردنەوەی گیراوەكەوە.




PM:01:53:14/10/2015