بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك خراپ مامەڵە كردن لەگەڵ منداڵدا و بەكارهێنانی توندوتیژی ئەگەری قەڵەوبونی منداڵەكە لە داهاتوودا زیاد دەكات.
توێژینەوەكە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و ئاشكرای دەكات بەكارهێنانی توندو تیژی لەگەڵ منداڵدا، ئەگەری زیاد بونی كێشی منداڵەكە لە داهاتوودا بە ڕێژەی %36 زیاد دەكات.
توێژینەوەكە لە پەیمانگای پزیشكی دەرونی بەریتانیا ئەنجامدراوە و توێژەرەكان هەستاون بە لێكۆڵینەوە لە 41 توێژینەوەی پێشوتر كە 190 هەزار و 285 كەس بەشداریان تێدا كردووە.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە زۆورینەی ئەو كەسانەی كە كێشەی قەڵەویان هەیە، لە منداڵیدا ڕوبەڕووی توندوتیژی بونەتەوە لە لایەن خێزانەكانیانەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەو كردەوەیە چەندین كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان هەبووە و ئەگەری توشبونیانی بە چەند نەخۆشیەك زیاد بووە.