زۆر خواردنەوەی چای سەوز ئەم زیانەی هەیە

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرا دەكات كە زیادەڕۆی كردن لە خواردنەوەی چای سەوزدا زیانی زۆری بۆ لەش دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكە زۆر خواردنەوەی چای سەوز زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت بە ڕادەیەك كە ڕەنگە هۆكاێك بێت بۆ توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە.

بەڕای پسپۆڕەكان زۆر خواردنەوەی ئەو جۆرە چایە، دەبێتە هۆی زیادبونی جۆرە جینێك كە لەشدا كە بە (P53) ناسراوە و زۆربونیان دەبێتە هۆی یارمەتیدانی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش كردووە گەر ڕێژەی جینی (P53) لە لەشدا كەمبێت هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام گەر ڕێژەكەی زیادبكات هۆكاری دەبێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، ئەوەش كاتێك دەبێت كە ڕۆژانە چەند كوپێك لە چای سەوز بخورێتەوە.




PM:01:32:08/02/2016