گەر دەتەوێت زیرەك بیت ئەم كارە بكە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە خواردنی نەستەلە كاریگەری لەسەر مێشكی مرۆڤ دەبێت و ئاستی زیرەكی بەرزدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە خواردنی نەستەلە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی زیرەكی تاك و باشكردنی تواناكانی مێشكی.

بەپێی ئەنجامەكان ئەو كەسانەی هەفتانە جارێك نەستەلە دەخۆن، ئاستی زیرەكیان بەرزترە بەراورد بەو كەسانە كەمتر لەو ڕێژەیە دەخۆن، ئەمە جگە لەوە ماددەكانی پێكهاتەی نەستەلە و كاكا و چارەسەری چەند كێشەیەكی دیكە دەكەن، بەڵام پێویستە ڕێژەی خواردنی زیاد لە پێویست نەبێت بۆ ئەوەی سودەكانی نەگۆڕێن بۆ زیان.




PM:02:30:15/03/2016