توێژینەوەیەكی زانكۆی نیویۆرك ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر خواردنی گۆشی برژاو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.
توێژەرەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە خواردنی گۆشی برژاو بەهۆی زۆری ماددەی خۆراكی و پرۆتینەكان تێدایە، دەبێتە هۆی زیاد كردنی كێش و ئەمەش شەكرەی خوێن زیاد دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو پلە گەرمییە بەرزەی بۆ گۆشت برژاندن بەكاردێت شەكر و ترشە چەورییەكانی گۆشتەكە دەگۆڕێت بۆ چەند پێكهاتەیەك كە هۆكارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
بەڕای پسپۆڕەكان گۆشتی بژاو كە بە ڕێژەیەكی كەم بخورێت زیانی نییە، چونكە ڕۆن و زەیت لە ئامادەكردنیدت بەكارناهێنرێت.