خانمه ئه‌کته‌ر، دڵنیا کاموسی له نوسینێکیدا له ئینستاگرام ده‌ڵێت "هاوسه‌رگیری جوتبوون نییه!،هاوسه‌رگیری درێژه‌دان به خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی سهڵتێتی نییه".
دڵنیا ساڵی ڕابردوو هاوسه‌رگیری کرد و باس له‌وه ده‌کات که ده‌بێت له پشتی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیرییه بنوسرێت "هاوسەرگیری، جوتبوون نییە! هاوسەرگیری، بازرگانیی مێهرییە نییە بەرامبەر به كەلوپەلی ناو ژووی خەو و چێشتخانە! هاوسەرگیری، درێژەدان بە خەون و خەیاڵەكانی سەڵتێتی نییە!هاوسەرگیری، دەرمانی كەم و كوڕی و كەسێتی و نەخۆشییە دەروونییەكان نییە!".
دڵنیا هه‌روه‌ها هسهبارهت به هاوسه‌رگیری نوسیویه‌تی "هاوسەرگیری، پەیوەندییە سادەكانی رابردوو نییە، هاوسەرگیری، "حەز" بۆ خۆی وردە وردە درووست دەبێ نییە!هاوسەرگیری، سێ رۆژ ناسین و سی سال ژیانی هاوبەش نییە!هاوسەرگیری، بە چارشێوی سپی رۆیشتن و بە كفنی سپی گەڕانەوە نییە! هاوسەرگیری، "ئەركی خۆیەتی" نییە!هاوسەرگیری چوونكە من وادەڵێم نییە!هاوسەرگیری رۆشنبیری و سوننەت بیركردنەوە نییە! هاوسەرگیری، ئارایشتگای 3 میلیۆنی، گوڵ ئارایی 5 میلیۆنی و رێوڕەسمی 100 میلیۆنی نییە! هاوسەرگیری، بەڵێن تا كۆتایی تەمەن نییە!هاوسەرگیری، من بەختەوەرت دەكەم نییە!َ"
له کۆتایدا دڵنیا تێگه‌یشتنی خۆی بۆ هاوسه‌رگیری خستۆته ڕوو نوسیویه‌تی "هاوسەرگیری یانی: "ناسین، راستگۆیی، ئازادی، وشیاری، متمانە، دیمۆكراسیی درووست یانی خۆشەویستیی بێ كۆتا.. هاوسەرگیری یانی: تەنیا و تەنیا ژیانی بێ خیانەت، بێ لاسایی كردنەوەی شتە خراپەكان!هاوسەرگیری یانی بە ئازادی (عاشق) بیت!".
پێشتریش له یه‌كه‌م لیدوانی دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی دڵنیا كاموسی ووتی من پێش ئه‌وه‌ی عه‌لیم خۆش بوێت من ئاشقی ده‌نگی بووم، به خۆشه‌ویستی هه‌وسه‌رگیرم كرد له‌گه‌ڵیدا،
دڵنیا له‌دایکبووی ساڵی 1992ی شاری بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و به‌شداری له چه‌ندین فیلم و درامادا کردووه و له ئێستادا له باشوری کوردستان نیشته‌جێیه.