توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە خواردنەوە وزەبەخشەكان زیانێكی زیۆریان بۆ تەندروستی لەش هەیە، بە تایبەت بۆ ڕەگەزی مێینە.
بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوە وزە بەخشەكان ڕێگری دەكەن لە هەڵمژینی ماددە كانزاییەكان لەلایەن خوێنەوە، ئەمەش زیانی بۆیان هەیە و دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێنیاندا.
بەپێی توێژینەوەكە ماددەی كافەینی پێكهاتەی خواردنەوە وزە بەخشەكان ڕێگری دەكەن لە هەڵمژینی ماددە كانزاییەكان لەلایەن خوێنەوە.
توێژەرەكان داوا هەرزەكاران بەگشتی و ڕەگەزی مێینە بەتایبەتی دەكەن كە ڕێژەی بەكارهێنانی خواردنەوە وزە بەخشەكان كەمبكەنەوە، چونكە زیانی بۆ گەشەی لەشیان هەیە.