توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریدەخات ئەو مۆبایلەی ڕۆژانە بەكاریدەهێنین هەڵگری چەندین ڤایرۆس و میكرۆبی زیان بەخشە.
توێژینەوەكە لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە مۆبایل 10 هێندەی تەوالێت و دەست شۆرەكان میكرۆبی زیان بەخشی پێوەیە.
توێژەرەكان هۆكاری بونی ئەم هەموو میكرۆبە بەمۆبایلەكانەوە دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە مۆبایلەكان بە دەستەوە دەبرێنە چەندین شوێنی جیاوازی وەك ناو ئوتومبیل و چێشتخانەوە شوێنی وەرزش، تەنانەت هەندێ جار دەبرێنە تەواڵێتەكانیشەوە.
پزیشكەكان پێیان وایە كە لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایل، ڕەنگە بەشێكی ئەو میكرۆبانە بچنە لەشی كەسەكەوە و توشی چەند كێشەیەكی تەندروستی بكەن.