خواردنەوەی شەربەت لە ڕەمەزاندا چ كاریگەرییەكی هەیە؟

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن بەوە زیاتر گرنگی بە خواردنەوە شەربەتی سروشتی بدەن چونكە هیچ ماددەیەكی كیمیاوی لە پێكهاتەكەیدا نییەو زیانیان بۆ لەش نابێت.

بە ڕای پسپۆڕەكان شەربەتی سروشتی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین سی و ماددەی دژە ئۆكسید و پۆتاسیۆمی تێدایە كە سودی زۆریان بۆ لەشی ڕۆژوەوانان هەیە، هەروەها كاریگەریان هەیە لەسەر زوو هەرسكردنی ئەو خۆراكەی لەبەربانگدا خوراوە.

سەبارەت بە كاریگەری شەربەتە دەستكردەكان پسپۆڕەكان پێیانوایە بونی بڕێكی زۆر ماددەی كیمیاوی ڕەنگی لە پێكهاتەی ئەو شەربەتانەدا، وادەكات زیانی تەندروستی بۆ لەش هەبێت و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەك زیاد بكات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان، گرنگترین ئەو شەربەتانەی سود بە لەشی ڕۆژوەوان دەگەیەنێت، بریتین لە شەربەتەكانی مێوژ و پرتەقاڵ و قەیسی.




PM:02:40:18/06/2016