شارەزایان هۆشداری دەدەن لەبارەی بەکارهێنانی مۆمەوە
لەسەر کێک لە کاتی ڕۆژی لەدایکبووندا و دەڵێن کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.
هەندێک دەڵێن کە دوکەڵی ئەو مۆمە ئاواتی کەسەکە
بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان لەگەڵ خۆیدا بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کارە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی
میکرۆب و بەکتریا.
بەڵام لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەڵێن فوکردن بە مۆمی
کێکدا ھۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب بۆ سەرکێکەکەو گواستنەوەیەتی بۆ ئەو
کەسەی کە دەیخوات بۆیە لێکۆڵینەوەکان ئامۆژگاریمان دەکەن لەکاتی ئاھەنگی لە دایکبووندا
مۆم بەکار نەھێندرێت.