ئینستاگرام گۆڕانکارییەکی نوێی کرد

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات کە بەکارهێنەرانی دەتوانن ڤیدیۆکان زووم بکەن لە کاتی تۆمارکردنیدا.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ بەردەوام بوون لە ڕکابەریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە یارمەتی بەکارهێنەرانی دەدات ڤیدیۆکان نزیک بکەنەوە (Zoom) لە کاتی تۆمارکردنیدا. هاوکات بەکارهێنەران دەتوانن لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدۆکاندا دەتوانن کامێرای پێشەوە بگۆڕن و بەکاریان بهێنن.
ئینستاگرام یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکان کە لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت.




PM:07:58:21/08/2016