ڕەنگە ڕۆژانە هەموومان توی سەرئێشە ببین بەڵام بە
گوێرەی توێژینەوە نوێکان چەند خواردنێک هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری
سەرئێشە.
یەکێک
لەو خۆراکانە ماسی و زەتی ماسییە کە بەهۆی ئەوەی ئۆمیگا ٣ی تێدایە دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی سەرئێشە، ئەمە جگە لەوەی خواردنی فاسۆلیای سوور دەبێتە هۆی ئەوەی ٥٠ %
ئازار سەر ئێشە کەمبکاتەوە، هەروەها خواردنی بیبەری سووری توون ئەو مادە
کیمیاویانە لەناو دەبات کە دەبنە هۆی سەر ئێشە.
ڕەنگە
باوەڕ نەکەیت بەس لێکۆڵەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کاڵەک و خەیار و شوتی بۆ سەرئێشە زۆر باشە چونکە ڕێژەیەکی زۆر
ئاوی تێیدایە و یەکێکیش لە هۆکارەکانی سەرئێشە کەمبوونەوەی ئاوە لە جەستەدا.
قاوە و چا لەو خواردنەوانەیە کە هەمیشە باسکراوە
بۆ سەر ئێشە بە سوودە، بەخواردنی ٢- ٣ کوپ رۆژانە بۆ ئارامکردنەوەی ئازاری سەر
باشە.
بەڵام خۆتبەدووربگرە لە خواردنی پەنیری
مۆزاریلاو شیرو بارمیزان و پەنیرە کۆنەکان، چونکە بهخواردنی ئهوانه رێژەی
پەستانی خوێن بۆ موولولە خوێنەکانی زیاد دەکات، بۆ کەسانی ئاسایی باشە، بەڵام بۆ
ئەو کەسانەی کەسەر ئێشەیان لەگهڵدایه باش نییە.