ئەم ماسكە لە ماڵەوە دروست بكە و خۆی لە چرچی نزیك چاوەكان ڕزگار بكە

بەڕای پسپۆڕەكان بە سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندی چەند خۆراكێك دەتوانرێت ماسكێكی تایبەت دروست بكرێت و چرچبوونی نزیك چاو چارەسەر بكرێت.

ئەو ماسكە لە نەعنا و هەنگوین دروست دەكرێت و سودێكی زۆری بۆ پێست بە گشتی و لابردنی چەوری نزیك چاوەكانی هەیە، چونكە نەعناع تایبەتمندی فێنككردنەوەی هەیە و ماندوێتی چاو لادەبات و جگە لەوەی دەوڵەمەندیشە بە دژە ئۆكسید كە رەشایی ژێرچاوەكان لادەبات، هەروەها هەنگوین جگە لەوەی سوودی بۆ خانەكانی پێست هەیە توانای هەڵمژینی رەنگە ڕەشەكانی سەر پێستی هەیە و وا لە خانە داتەپیوەكان دەكات بچنەوە یەك.

كەرەستەكانی:
1- 50 گرام گەڵای نەعنا
2- دوو كەوچك هەنگوین

چۆنێتی دروستكردنی: گەڵای نەعناكە ورد دەكرێت و تێكەڵ بە هەنگوینە دەكرێت، دواتر بۆ ماوەی ١٥ خولەك دەدرێت لە دەوری چاوەكان، پاشان بە ئاوی سارد دەشۆردرێت.



PM:02:27:04/09/2016