هەواڵێکی زۆر خۆش بۆ بەکارهێنەرانی ڤایبەر

تۆڕی پەیوەندی ڤایبەر ئاشکرایکرد کە لە ٥٢ وڵات ڕۆژانە دەتوانن بە شێوەیەکی خۆڕایی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە ڤایبەریان نییە و تەنها سیمکارت و مۆبایلێکی ئاساییان هەیە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ئەم تایبەت مەندییە کاتییە و ئاشکرایانکردووە ئەم تایبەتمەندییە تا 18ی مانگی ئەیلوول بەردەست دەبێت، ھەروەھا لەنێوان کاتەکانی ھەشتی شەو تا 10 شەو بەکار دێت، بۆ ھەر ڕۆژێکیش تەنیا 10 خولەک دەتوانی بەخۆڕایی پەیوەندیی تەلەفۆنی بۆ ئەو کەسانە بکەیت، کە ئینتەرنێت و ڤایبەریان نییە.
تایبەتمەندییە نوێ و کاتییەکەی ڤایبەر، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەردەستە بەکارهێنەران دەتوانن بەکاری بهێنن.




PM:07:17:09/09/2016