وێنه.. ژنێك له سلێمانی یەكەم كەسە ئه‌و كاره ده‌كات
خانمێكی شاری سلێمانی شوێنێك بۆ رۆنگۆڕینی ئۆتۆمبیل دەكاتەوە‌و بەم كارەش باس لەوە دەكات كە ژنانیش دەتوانن هاوشانی پیاوان هەموو كارێك ئەنجام بدەن.
شادی حه‌سه‌ن ئه‌و خانمه‌یه كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دوكانه‌كه‌یه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، من یه‌كه‌م ژنم كه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و ئێستا چوار ژنی تریش له‌گه‌ڵم كارده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هاندانێك بۆ ژنانی تر كه ئه‌م جۆره كارانه بكه‌ن و هۆكارێكی تره بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و به ئاسانی ناتوانن بچنه لای رۆنگۆڕه‌كان كه پیاوان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.
AM:11:10:06/05/2017