هەنجیر چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات لەوانەش:
1- دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆڵسترۆڵ : پیکتین و ڕیشاڵ کە
لە هەنجیردا هەن توانای نەهێشتنی کۆڵسترۆلیان هەیە خواردنی هەنجیر بەباشی دەبێتە هۆی
ئاسایی کردنەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ.
2- دەت پارێزێت لە شێرپەنجە: هەنجیر لە (counmarin))کۆونمارین
پێک هاتووە دەبیتە هۆی نەهێشتنی شێرپەنجەی پرۆستات.
3- دڵ دەپارێزێت لە جەڵدەو هەروەها پەستانی خوین کەم
دەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی ئۆمیگا٣ و ئۆمیگا ٦ وترشی ئەسیدو پۆتاسوێمی تێدایە
دەبێتە هۆی پاراستنت لە پەستانی خوێن و جەڵدەی دڵ.
4- یارمەتی بەهێزکردنی یادگە دەدات: خواردنی هەنجیر یارمەتی نەهێشتنی بێتاقەتی و کەمخوێنی
دەدات هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگەش.
5- دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی: ئەگەر کێشەی قەبزیت هەبوو
ئەوا بەخواردنی هەنجیر دەتوانی خۆت رزگار بکەیت لەو کێشەیە.
6- دەبێتە هۆی چاکردنەوەی مایەسیری: هەنجیر کاریگەرترین
دەرمانە بۆ نەخۆشی مایەسیری خواردنی هەنجیر رۆژانە یارمەتی نەهێشتنی مایەسیری دەدات.
7- پێست پاک دەکاتەوە لە زیپکە: هەنجیر بڕێکی باش ئاو لەپێکهاتەکەیدا هەیە هەروەها
یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات. پێست دەپارێزێت لە کێشەکانی وەک دومەڵ.
سەرچاوە: your health tube
وە:هە-ف