چەند چارەسەرێکی زۆر بەسود بۆخۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست


 شێرپەنجەی پێست بریتیە لە زیادبونی خانەکان بەشێوەیەکی نائاسایی کە زۆربەی بە هۆکاری تیشکی خۆرەوەیە هەرچۆنێک بێت ئەم نەخۆشیە هەر بەتەنها بەهۆی تیشکی خۆرەوە نیە بەڵکو هۆکاری دیکەش هەن وەک خۆراک. ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە شێرپەنجە هەرە باوەکان لە ئەمریکادا لەمڕۆدا ٣.٥ ملیۆن هاوڵاتی بەتەنها لە ئەمریکادا بەدەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن.
چۆن خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشییە؟
1-    باینجان:  ئەم خۆراکە جۆرە پرۆتینێکی تێدایە کە چارەسەی شێرپەنجەی پێست دەکات.هەروەها ئەوەشیان سەلماندوە کە باینجان هەمووئەوخانە زیان بەخشانە لەناو دەبات کە دەبنە هۆی شێرپەنجە.زاناکان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا باسیان لەوە کردووە کەهەربەتەنها باینجان نابێتە هۆی چارەسەرکردنی شێرپانجەی پێست بەڵکو چەندین خۆراکی دیکەش هەن وەک تەماتە، پەتاتە، بیبەر،ئەمانەش بەهەمان شێوەی باینجان توانای چارەسەری ئەم نەخۆشیە ترسناکەیان هەیە.
٢_ خۆراکی تەندروست: خواردنی خۆراکی تەندروست یەکێکە لە گرنگترین چەکە بەهێزەکان دژ بە نەخۆشی شێرپەنجە، پێویستە خۆراکەکانی  وەک سەوزە،میووە، هێلکە، گۆشت، ناوکەکان.چەرەسات، هەروەها ماسی، لە خشتەی خۆراکیدا هەبێت چونکە ئەم خۆراکانە سودی باشیان هەیە بۆتەندروستی لەش.
ئەوخۆراکانەی کە پێویستە خۆمانی لێ بەدوربگرین:
شەکر،گەنمەشامی،خۆراکی خێرا، وەک لەفە وشتی سورەکراو. هەروەها ئەوخۆراکانەی کەڕێژەیەکی زۆر ئۆمیگا٦ یان تێدایە، خواردنی خۆراکی چەوریش. پێویستە  بۆخۆپاراستن لە توشبون بە شێرپەنجەی  پێست خۆمان بەدور بگرین لە خواردنی ئەم خۆراکانە واتە نابێت ڕێژەیەکی زۆریان لێبخورێت.
سەرچاوە:Your Health Tube

 وە:هە-ف




PM:11:58:07/08/2017