بزانە چی لە جەستەت دێت کاتێک شەربەتی چەوەندەر دەخۆیت


شەربەتی چەوەندەر چەندین سودی تەندروستی هەیە.ڕەگی چەوەندەر هەرلەکۆنەوە بەکارهاتووە بۆچارەسەری زۆرنەخۆشی هەروەها بەخواردنی ئەم شەربەتە ڕێژەی کۆڵسترۆڵ، شەکر، پەستانی خوێن لە لەشدا جێگردەبێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان زاناکان ئەوەیان سەلماندوە کە خواردنی ئەم شەربەتە وزەی پێویستی ڕۆژانەت بۆ دابین دەکات هەروەها پاڵ دەنێت بەخوێنەوە بەرەوبەشەکانی لەش.شەربەتی چەوەندەر یارمەتی باڵانس ڕاگرتنی لەش دەدات.چەوەندەر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پڕیەتی لە ماددەی خۆراکی سودبەخش ئەم خۆراکە ماددەی نیتراتی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی ڕێڕەوی خوێن و دڵ ومـێشک دەدات.بەتەنها خواردنی یەک گڵاس لەم شەربەتە ڕۆژانە بەسە بۆ تەندروستی هەموولەشت لەبەر ئەوەی پڕیەتی لە ڕیشاڵ وماددەی خۆراکی کە کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەرتەندروستی.


وە:هە-ف


سەرچاوە:          Your Health Tube




AM:12:06:08/08/2017