تا ئێستا زانیوتانە دانەوێڵەکان دەتپارێزێت لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان


بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە سەر ٢٩ ملیۆن خەڵک کراوە لە ئەمریکادا ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە دانەوەێڵەکان کاریگەرترین رێگان بۆ پاراستنی مرۆڤ لە توشبون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

شێرپەنجەی ڕیخۆڵە یەکێکە لە شێرپەنجە هەرە باوەکان لەمڕۆدا هەروەها نەخۆشیەکی کوشندەیە، هەربەتەنها لە سەڵی ٢٠١٢ دا ١،٤ ملوێن خەلک توشی ئەم نەخۆشیە بون هەروەها ٧٠٠٠٠٠ لەو کاسانەی کە توشبون گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەیان نیشاندا باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە خۆراکە وەک میوەو دانەوێڵەکان وشێوازی ژیان.

لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەش کردووە کە خواردنی ٥٠٠ گرام گۆشتی سور ڕۆژانە ڕێژەی توشبون بەم نەخۆشیە زیاد دەکات، هەروەها خواردنەوەی ئەلکهولیش بەهەمان شێوە کاریگەری دەبێت لەسەر توشبون بەم نەخۆشیە.

سەرچاوە: yTodaMedicalNews

وە:هە-ف




PM:08:45:09/09/2017