شەربەتی چەوەندەر فشاری خوێن دادەبەزێنێت

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئاماژەی بەوە دەكات كە خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
توێژینەوەكە كۆمەڵێك زانای پزیشكی لە زانكۆی بارتەرزی بەریتانیا ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە، ئەو ماددانەی لە پێكهاتەی چەوەندەردا هەیە چەندین سود بە لەشی مرۆڤ دەبەخشن بە تایبەت بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.
توێژەرەكان باس لەوە دەكەن كە چەوەندەر بڕێكی زۆر لە نیترات لە پێكهاتەكەیدایە كە دەبێتە هۆی فراوانبونی خانەكانی خوێن، ئەمەش یارمەتی ئاسان هاتوچۆكردنی خوێن دەدات لە دەمارەكاندا.
بەپێی توێژینەوەكە ئەم كاریگەریە دوای 3 بۆ 6 كاتژمێر لە خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر لە كەسەكەدا دەردەكەوێت و دوای تێپەڕبونی ڕۆژێكی تەواو، فشاری خوێنی ئەو كەسە بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، ئەمەش ئەگەرەكانی توشبونی ئەو كەسە بە نەخۆشیەكانی دڵ و هەورەها جەڵتەی دڵ و مێشك و مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.





PM:03:39:11/05/2014