بەشێوەیەکی خێرا لە هەفتەیەکدا 4 کیلۆ لە کێشی لەشت دابەزێنە

هەندێکجار بێزاری دامانئەگرێت بەهۆی زیادبونی کێشی لەشەوە و بەتایبەت گەورەبونی ورگ، بۆ کەمکردنەوەی ئەو کێشەش هەندێک جار پەنا بۆچارەسەری ناتەندروست دەبەین کەکارلەسەر تەندرستی و چالاکی لەش دەکات.
 
بەڵام ڕێجیمیکی تەندروست هەندێک کات هاوکاریمان دەکات، هیچ ڕێجیمێک بەبێ جوڵەو وەرزش سەرکەوتوو نابێت بۆیە ئەگەر ئارەزووی دابەزینی کێشی خۆت دەکەیت بەشێوەیەکی تەندروست و بێ زیان گەیاندن بەتەندروستیت پێویستە بەوردی رچاوی خاڵەکان بکەیت تاوەکو بەسەرکەوتوی لەماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی خێرا بی هیچ مەترسیەک کێشی لەشت 4 کیلۆ دابەزێت.

تێبینیەکی گرنگ:

ئەم ڕێجیمە بۆ دایکانی دوگیان و ئەوکەسانەی نەخۆشن و چارەسەری پزیکشیان هەیە نابێت پەیڕەوبکرێت.

قۆناغی یەکەم: پێویستە ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە کەبڕەکەی کەمترنەبێت لە 5 لیتر تاوەکو بی هێزی داتنەگرێت و چالاکی لەشت دانەبەزێت.

قۆناغی دووەم: پێویستە ڕۆژانە وەرزش لەگەڵ ئەم پڕۆگرامەدا بکرێت کە ماوەکەی کەمتر نەبێت لە 30 خولەک، وەرزشەکان بریتبن لەو وەرزشانەی زۆرترین جوڵەی تێدایە وەک ڕاکردن، یاخود هیلاهۆپ، یان ئەو وەرزشانەی کە خۆت بۆت گونجاوە لەو 30 خولەکەدا بیکەیت وەک پاڵەوتن و بەرزکردنەوەی پێو سەر و نزیک کردنەوەیان لەیەکتر.

قۆناغی سێیەم:خواردن کەئەمە بەشێکی گرنگی ژیانی مرۆڤە بۆیە هەندێک جار لەکاتی ڕێجیمدا بەهەڵە لەم بابەتە تێدەگەن، بۆیە پێویستە بۆسەرکەوتنی پرۆگرامەکە بەوردی ڕچاوبکرێت ئەویش بەم شێوەیە

 1. نانی بەیانی: سێ کەوچک ماست و پارچەیەک نان و چایەکی کەم شەکر، بەهیچ شێوەیەک نزیک نابیتەوە لەو خواردنەوانەی مادەی کافینی تێدایە وەک چاوە لەکاتی برسیی بونی زۆر لەبەینی نانی بەیانی و نێوەڕۆدا ئەتوانیت یەک لەسەر سێی سێوێکی سەوز بخۆیت.

2. نانی نیوەڕۆ: قاپێک سەلاتەی گەورە لەگەڵ دوو پارچە گۆشتی برژاو یاخود مریشکی برژاو ئەو کەسانەی کێشەی گەدەیان هەیە دەتوانن کوڵاوبخۆن. بەمەرجێک سەلاتەکە هیچ جۆرە زەیتێکی تێنەکرێت.

3.نانی ئێوارە: هیچ گرانیەکی تێدانیە،لەنانی ئێوارەدا تەنها کۆپێک شیر ئەخۆیت،ئەمەش هێز و تێنێکی باشت پێ ئەبەخشێت تاوەکو برسی نەبیت. خواردنی خەیارێک لە پاش نانی ئێوارە پێویستە بۆئەوەی ئازاری گەدەت نەبێت.

 ئەمجۆرە ڕێجیمە هیچ ناڕەحەتێک بۆ مرۆڤ دروست ناکات هیچ جۆرە زیانێکی تەندروستی نیە، ئەم پرۆگرامە لە پرۆگرامی فیتنێسی Mbc وەرگیراوە.

بەهێوای تەندروستیەکی باشتر
سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی



PM:04:52:20/05/2014