بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنی بیبەری تون چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی توشی ئازاری سەر بە گشتی و شەقسقە بە تایبەتی دەبن.
توێژینەوەكە لە بەریتانیان ئەنجامدراوە و باس لەوە دەكەن كە ماددەی كابسایسینی پێكهاتەی بیبەری تون، كاریگەری لەسەر دەمارەكان دەبێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری سەر.
ئەو توێژەرانە زەیتی بیبەری تونیان داوە لە دەمارەكانی سەری چەند كەسێك كە ئازاری سەر و شەقیقەیان هەبووە و، ئەو زەیتە بۆتە هۆی پاڵپێوەنانی بڕێكی زیاتری خوێن بۆ دەمارەكان، ئەمەش ئازاری ئەو كەسانەی كەمكردۆتەوە.
ئەو پسپۆڕانە ئێستا لە هەوڵدان جۆرە حەبێك لە بیبەری تون دروست بكەن بە مەبەستی چارەسەر كردن و كەمكردنەوەی ئازاری سەر.