دوای پێكانی ئەلڤارۆ مۆراتا یانەی یۆڤانتۆس بیر لەهێنانی یاریزانی تر دەكاتەوەو شیردان شاكیریش پاڵێوراوێكی بەهێزە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لەئیتاڵیاوە ئاشكرایان كردوە كە ئەلیگری راهێنەری نوێی یۆڤانتۆس دەیەوێت شاكیری بهێنێتە تیپەكەیەوە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێكردوە، جگە لەیانەی یۆڤانتۆس یانەی رۆماش هەوڵی بۆ كڕینی ئەو یاریزانەی سویسریەی بایرن میونخ یاوە.
یانەی یۆڤانتۆس دوێنی بڵاویكردەوە كە مۆراتای یاریزانی نوێی یانەكە بۆ ماوەی 40 رۆژ بەهۆی پێكانەوە لەیاریگاكان دوردەكەوێتەوە بۆیە دەیەوێت یاریزانێكی تر لەهیێڵی پێشەوە بهێنێتە تیپەكەوە، لەكاتی سەرنەگرتنی بۆندی شاكیری خانمە پیرەكە بیر لەهێنانی سامویل ئیتۆ دەكاتەوە كە لە ئێستادا لەگەڵ هیچ یانەیەك بۆندی نیە.