دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەم ڕیزبەندی گۆڵکارانی مۆندیالی ٢٠٢٢ بزانە



 دوێنێ ئێوارە، کۆتایی بە قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022 هاتوو هێشتا ململانێی گۆڵکاران لەنێو زۆرێک لە یاریزاناندا پەرەی سەندووە.


 کیلیان مباپێی فەرەنسی پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، بە یاوەری کاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، ئینێر ڤالێنسیا، هەریەکەیان 3 گۆڵیان تۆمارکردووە.


 ڕیزبەندی گۆڵکارانی مۆندیالی ٢٠٢٢ دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەم:


 کیلیان مباپێ، فەرەنسا، ٣ گۆڵ.


 ئینێر ڤالێنسیا، ئیکوادۆر، ٣ گۆڵ.


 ئۆلیڤیێر جیرۆ، هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوو گۆڵ.


 بوکایۆ ساکا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دوو گۆڵ.


 مێهدی تاریمی، هەڵبژاردەی ئێران، دوو گۆڵ.


 فێران تۆرێس، هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوو گۆڵ.


 ڕیچارلیسۆن، هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوو گۆڵ.


 گیو سیونگ جۆ، کۆریای باشوور، ٢ گۆڵ.


 کۆدی جاکپۆ، هۆڵەندا، ٢ گۆڵ.


 ئەندرێ کراماریچ، کرواتیا، ٢ گۆڵ.


 لیۆنێل مێسی، ئەرجەنتین، دوو گۆڵ.


 محمد قودوس، غانا، دوو گۆڵ


 

 
 



PM:01:35:29/11/2022