ڕۆناڵدۆ هەڵوێستی خۆی لەیاری نێودەوڵەتی یەکلایی دەکاتەوە


 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی پورتوگال ئاشکرایان کردووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ پلانێکی نییە بۆ وازهێنان لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٢٤ سەرکردایەتی پورتوگال بکات.

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە و بێ یانەیە، بەو پێیەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشایەوە.
 ئەو یاریزانە ئۆفەرێکی لە یانەی نەسری سعودیەوە هەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە، کە مووچەی ساڵانە 137 ملیۆن پاوەن وەردەگرێت.

 بەپێی ئەو هەواڵانەی لە "کۆریێر"ی پورتوگالیەوە گەیشتوون، ڕۆناڵدۆ بە بەرپرسانی فیدراسیۆنی پورتوگالی ڕاگەیاندووە کە بەنیازە بەردەوام بێت لە یاریکردن بۆ وڵاتەکەی.
 لە کاتێکدا داهاتووی فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر لە دوای دەرچوون لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال گومانی لەسەرە.


PM:06:04:13/12/2022