عوسمان دێمبلی یاریزانی فەرەنسی، یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە، لەبارەی داهاتووی خۆی لە ماوەی داهاتوودا، لەناو یاریگای کامپ نو، دواو خۆی یەکلاکردەوە.
دێمبلی تا کۆتایی هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە نوێکردەوە، سەرەڕای ئەوەش، یاریزانە فەرەنسیەکە لە دەروازەی پاریس سانجێرمانەوە دووبارە داوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی لێدەکرا.
لە میانی لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکاندا دێمبلی ڕایگەیاند: چوار مانگ لەمەوبەر گرێبەستێکی نوێم لە بەرشەلۆنە واژۆکرد، لێرە دڵخۆشم و بەردەوامیش دەبم لە کارکردن بۆ بەردەوامبوون لە ژیانی وەرزشی بەرشەلۆنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "نەخێر. لێرە هەستێکی باشم هەیە. ژیانێکی خۆشم لێرە هەیە. ڕاهێنەر باوەڕی پێمە و دەستەی کارگێڕی باوەڕیان بە من هەیە. من دڵخۆشم بە باوەڕەکەیان و پێگەی خۆم لە یانەکەدا".
دێمبلی لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 22 یاری کردووە، لەو ماوەیەدا شەش گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.