بەرشەلۆنە هێرشبەرێکی فەرەنسی دەگوازێتەوە


یانەی بەرشەلۆنە کەوتە کێبڕکێی گواستنەوەی مارکوس تورامی هێرشبەری بروسیا مۆنشنگلادباخ، لە ماوەی داهاتووی بازاڕی گواستنەوەکان.


 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی، ئیدارەی بەرشەلۆنە ڕاپۆرتی ئەرێنی لەسەر هێرشبەرە فەرەنسیەکە دەستکەوتووە.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە سەرسامە بەو یاریزانە، چونکە دەتوانێت وەک هێرشبەرێکی ڕاستەوخۆ یان وەک یاریزانی باڵ یاری بکات، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە ناتوانێت لەڕووی داراییەوە ئەم یاریزانە لە مانگی یەکدا بەشداری بکات.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی بەرشەلۆنە ئەوەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تورام بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر بگوازێتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە.


 ڕۆژنامەکە لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند یانە ئارەزووی گواستنەوەی تورامی تەمەن 25 ساڵان دەکەن، دیارترینیان نیوکاسڵ، ڕیال مەدرید، چێڵسی، مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان.


PM:04:59:10/01/2023