لیکیپی فەرەنسی بە بەڵگەوە داهاتووی مباپێ یەکلادەکاتەوە

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دۆخی مباپێی لە پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد و ئاماژەیە بۆ ئەوەکرد هیچ بوارێک بۆ ڕۆشتنی ئەو یاریزانە نەماوە، چونکە هەندێک هەواڵ لەو بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە.

 لیکیپ ئەمەی بە شانازی سەرکردایەتی یانەکە نیشانداوە کە مباپێ لەم وەرزەی ئێستادا لە چەند بارودۆخێکدا کاپتنی تیپەکە قبوڵ دەکات، بەو پێیەی ئەمە گرنگی پڕۆژەی پاریسی بۆ ئەو و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەو ڕۆڵە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە ماوەی داهاتوودا لەناو ئەو پڕۆژەیەدایەو دەیگێڕێت.

 پێشتر هەندێک هەواڵ بڵاوبووەوە کە جارێکی دیکە مباپێ و ڕیال مەدریدیان بەیەکەوە گرێدابوو، پێش ئەوەی لیکیپ خواستی ڕۆیشتنی یاریزانەکە ڕەتبکاتەوە.


AM:11:46:26/01/2023