عێراق بۆ یاری کۆتایی جامی لاوانی ئاسیا سەرکەوت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی خوار ٢٠ ساڵانی ئاسیا، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژاپۆنیان بردەوە، بە ئەنجامی ٥-٣ئەمەش بە لێدانی سزا لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا.

 کاتی ئەسڵی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو، دوو قۆناغی زیادەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

 لەکاتی ئاساییدا، عێراق لە گێمی یەکەمدا لە ڕێگەی  عەلی جاسمەوە لە خولەکی 12 پێشکەوت، بەڵام ژاپۆن لە ڕێگەی تاکاکورا ئیناکا لە خولەکی 83دا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
 لە کاتی زیادکراودا، عێراق جارێکی دیکە لە ڕێگەی  محەمەد جەمیلەوە لە خولەکی 103 پێشکەوت، بەڵام هەڵبژاردەی ژاپۆنی گەڕایەوە و لە خولەکی 118 لە ڕێگەی نائۆکی کۆماتاوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمارکرد.

 لە لێدانی سزادا عێراق پێنج گۆڵی بە سەرکەوتووی تۆمارکرد، هەڵبژاردەی ژاپۆنیش لە چوار لێدان سێ گۆڵی تۆمارکرد.


 لە دووهەمین یاری پێشکۆتایی ئەمڕۆدا ئۆزبەکستانی میواندار لە یاریگای بونیودکۆر بەرامبەر کۆریای باشوور یاری دەکات.

 یاری کۆتایی شەممەی داهاتوو، لە یاریگای بونیۆدکۆر بەڕێوەدەچێت.



PM:04:31:15/03/2023