پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی پورتوگال بەرامبەر لیشتنشتاین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری لیشبۆن، هەڵبژاردەی پورتوگال لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٤ ی ئەڵمانیا، لە کاتژمێر١٠:٤٥خولەک میوانداری هەڵبژاردەی لیشتنشتاین دەکات.

 یەکەم یاری بۆ پورتوگال دەبێت، بە سەرۆکایەتی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی  ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیکا.

 پێشبینی دەکرێت مارتینێز بە ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی 
 ئەلنەسر بچێتە ناو ئەم پێکهاتەیە بە شێوازی4-3-3


 دیۆگۆ کۆستا

 ڕافایل گێرێرۆ - ڕۆبن دیاز - دانیلۆ پێرێرا - جواو کانسێلۆ.

 نێڤێس - بێرناردۆ سیلڤا - برۆنۆ فێرناندێز.

 ڕافایل لیاو و جواو فیلیکس و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

 گروپەکەی پۆرتوگال بریتین لە وڵاتانی بۆسنە و هەرسک ، ئایسلەندا، لۆکسمبۆرگ و سلۆڤاکیا.



PM:01:44:23/03/2023