ئەمڕۆ پێنج شەممە چەندین یاری دۆستانەی تری هەڵبژاردەكانی دەكرێت و ئیتاڵیا و هۆڵەندا هەروەها ئیسپانیا و فەرەنسا بەهێزترین یارین
لەچوارچێوەی یاریە دۆستانەكاندا ئەمڕۆ چەندیت یاری تر ئەنجام دەدرێن، ئیتاڵیا بەراهێنەری كۆنتی یەكەمین تاقیكردنەوە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر بە هۆڵەندای سێیەمی جیهان ئەنجام دەدات، یاریەكەش كاتژمێرە 9,45 دەقیقەیە بەكاتی كوردستان لەیاریگای باری، لەیاریەكی تریشدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بەچەندین یاریزانی لاوەوە پێشوازی لە ئیسپانیا دەكات لە كاتژمێر 10 دا لە یاریگای سان دۆنی، لە یاریەكی تریشدا بەلجیكاو ئوسترالیا بەیەك دەگەن.
گرنگترین یاریەكان:
بیلاروسیا × تاجیكستان
سلۆڤاكیا × مالتا
سوید × ئەستۆنیا
بۆسنەو هەرسك × لیشنیشتاین
كرواتیا × قوبرس
بەلجیكا × ئوسترالیا
ئیتاڵیا × هۆڵەندا
ئا: چێنەر عەبدول قادر