بنزیمە بەرپرسانی یانەکەی شۆک دەکات

رۆژنامەی Elmundoesی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە  کەریم بنزیمە گومانی هەیە لە پێشنیاری ملیۆنان دۆلار لەلایەن حکومەتی سعودیەوە و مەدرید دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئەو یاریزانە فەرەنسییە کە چەند مانگێک لەمەوبەر تا ساڵی 2024 گرێبەستی نوێکرایەوە، بیر لەوە دەکاتەوە  بە ساڵانە نزیکەی 100 ملیۆن یانەکە  جێبهێڵێت کە ئەم بڕە پارەیە  بەبێ باجە.

هەروەها لە مەدرید هەستێکی سەیر هەیە و ئەوەش لە ئێستاوە زۆر شت دەڵێت، لە لایەکی ترەوە پێویستیان بە باشترین وەشانی جەستەیی بنزیمە هەیە، ئەمەش شتێکە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا نەیانبینیوە، بەو پێیەی یانەکە بە تەواوی لە بارودۆخەکەی تێنەگەیشت،  یاریزانە فەرەنسییەکە پێش یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و دوای شکستەکەی بەرامبەر سیتی قسەی نەکردووە.

لە کۆتایدا ئەم سەرچاوە دەڵێت:"  ئەگەر دواجار  کەریم داوای ڕۆیشتن بکات ئەوە ئازاری مەدرید دەدات، بەڵام هەموو ئەو ئاسانکاریانەی بۆ دەکرێت کە پێویستی پێیەتی، هەروەها درێژە بە پەیوەندییەک دەدات کە لەدوای هاتنی یاریزانە فەرەنسییەکە بۆ مەدرید ناوازە بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ریاڵ مەدرید ئێستا هەوڵی گوستنەوەی یەکێک لەم سێ هێرشبەرە دەدات کە بریتین لە (کەین، لاوتارۆ، ئۆسیمین).



PM:04:31:30/05/2023