کیلیان مباپی فرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات و مانەوەی دووپات دەکاتەوە.
مباپێ بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو سەرەتا وتی : "تەنها نامەیەکم ناردووە، ناتوانیت کۆنتڕۆڵی کاردانەوەکان بکەیت، بەڵام من گرنگی بە کاردانەوەکان نادەم، کاریگەری ئیمانوێل ماکرۆنی،سەرۆکی فەرەنسا لەسەر داهاتووم، من لە پاریس بمێنمەوە و ئامانجم مانەوەیە. بۆیە پێموایە ئێمەش بە هەمان ئاراستەدا دەڕۆین،ئامانج مانەوە لە یانەکەیە، مانەوە لە پاریس سانجێرمان تاکە بژاردەی منە لە ئێستادا".
مباپێ وتیشی :"هیچ شتێک نییە بۆ ڕوونکردنەوە، خەڵک دەتوانێت قسە بکات و ڕەخنە بگرێت، دەزانم بۆچی ئەو کارە دەکەم کە دەیکەم و بۆچی دەیڵێم ئەوەی دەیڵێم. خەڵک هەموو زانیارییەکانیان نییە، خەڵک دەتوانن قسە بکەن، دەتوانن ڕەخنە بگرن دەزانم بۆچی ئەو کارە دەکەم کە دەیکەم و هەرچی دەیڵێم دەیڵێم".