یانەی ریاڵ مەدرید زیدان شۆک دەکات

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت زیدان بگەڕێنێتەوە بۆ یانەکەو پۆستێکی پێبدات.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس  فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت زیدان بگەڕێتەوە ڕیال مەدرید وەک ڕاوێژکار یان لە هەر ڕۆڵێکی تردا دەیەوێت کار لە یانەکە بکات.

ئاس ئاشکرای دەکات، زیدان پێشتر چەندین ئۆفەری ڕاهێنەرایەتی ڕەتکردۆتەوە و لە ئێستادا گەڕانەوەی نزیک نییە بۆ ریاڵ مەدریدیش،  بۆیە پێرێز دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆڵەی پێش ڕاهێنەرایەتی لە یانەی ڕیال مەدرید بینیویەتی.



PM:08:16:17/06/2023