لەبەر ئەم هۆکارە ریاڵ مەدرید نایەوێت لەم هاوینە مباپێ بگوازێتەوە

بەهۆی زۆری تێچووی یاریزانەکە، یانەی ریاڵ مەدرید هەرچەندە پارەی پێویستی لە بەردەستە،بەڵام نایەوێت مباپێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە،   تێچووی هاتنی مباپێ بۆ ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا دەتوانێت بگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ ،ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی داراییەوە ئامادەیە بۆ گرێبەستەکە، بەڵام حەز ناکات ئەم ژمارە زۆرە  پارە بدات،چونکە لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر دەتوانێت بیگوازێتەوە،ئەمەش بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی مباپێ.




PM:02:42:18/07/2023