سەرەڕای هەوڵی یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی چوامینی بۆ ریزەکانیان،بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوەو شەڕی پێگەی سەرەکی دەکات.
رۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە، چوامینی نایەوێت بڕوات بایرن میونشن پێشتر پەیوەندی بە چوامینیەوە کردووە، توخێلی راهێنەر دەیەوێت بیخاتە نێو پلانەکانیەوە، هەروەها لیڤەرپوول هێشتا ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو یاریزانە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هێڵی ناوەڕاستی بەلام پلانی ئەو رۆشتن نیە.
ئەنچیلۆتی ڕوونە لە خواستی پشت بەستن بە چوامینی، چونکە متمانەی پێی هەیە و هیوادارە ئاستی خۆی بگەڕێنێتەوە، هەروەها یاریزانەکەش بڕیارە خۆی لە ڕیاڵ مەدرید بسەلمێنێت.