ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاتی تیروپشکی چامپیۆنزلیگی بۆ وەرزی 2023-2024 ڕاگەیاند.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، تیروپشکەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
ئاهەنگی تیروپشکەکە کە لە میرنشینی مۆناکۆی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت تیروپشکەکە لە ماڵپەڕی فەرمی یوفا پەخش دەکرێت، جگە لە کەناڵی هەواڵی "BN Sports”.
تا ئێستا ٢٦ تیپ دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن، ئەوانیش بەم شێوەیەن:
ئینگلتەرا: ئارسناڵ، مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، نیوکاسڵ.
ئیسپانیا: ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەرشەلۆنە، ڕیاڵ مەدرید، ڕیاڵ سۆسیداد، سێڤییا.
ئەڵمانیا: بایرن میونشن، بروسیا دۆرتمۆند، لایپزیگ، یونیون بەرلین.
ئیتاڵیا: ئینتەرمیلان، لازیۆ، میلان، ناپۆلی.
فەرەنسا: لانس، پاریس سانجێرمان.
پورتوگال: بەنفیکا، پۆرتۆ.
هۆڵەندا: فاینۆرد.
نەمسا: ڕیدبول سالزبۆرگ.
سکۆتلەندا: سێڵتیک.
سربیا: رید ستار.
ئۆکرانیا: شاختار دۆنێتسک
شەش یانە ماوە، کە بە پشتبەستن بە یارییەکانی پاڵاوتن دیاری دەکرێت کە لە ٣٠ی ئابی داهاتوو کۆتایی دێت.
یارییەکانی شەش قۆناغەکە کەی بەڕێوەدەچن؟
قۆناغی یەکەم: ١٩ و ٢٠ی ئەیلول
قۆناغی دووەم: ٣ و ٤ی تشرینی یەکەم
قۆناغی سێیەم: ٢٤ و ٢٥ی تشرینی یەکەم
قۆناغی چوارەم: ٧ و ٨ی ئەم مانگە
قۆناغی پێنجەم: ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە.
قۆناغی شەشەم: ١٢ و ١٣ی کانوونی دووەم.
دوو پلەی یەکەم سەردەکەون بۆ قۆناغی ١٦، پلەی سێیەمیش دەچێتە خولی یۆرۆپالیگ.
لە میانەی مەراسیمەکەدا ئەو یاریزانەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ بۆ وەرزی 2022-2023، بۆ پیاوان و ئافرەتان، ڕادەگەیەنرێت، جگە لە باشترین ڕاهێنەری ڕەگەزی نێر و مێ.