دۆنگا بۆ رووبەرووبونەوەی ئەرجەنتین گۆڕانكاری كردوە

راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێكهاتەكەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەرجەنتین و ژاپۆن ئاشكراكرد كە مانگی داهاتوو بەیەك دەگەن
دوای بردنەوەی دوو یاری دۆستانەی بەرامبەر بە كۆڵۆمبیا و ئیكوادۆر كارلۆس دۆنگا لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی تردایە بەرامبەر بە ئەرجەنتین و ژاپۆن لە 11 و 14 ی مانگی داهاتوو، ئەو دوو یاریە دۆستانەیە بە سپۆنسەری كۆمپانیای جیلێت دەبێت و یەكەمین تاقیكردنەوەی دۆنگایە لەگەڵ هەڵبژاردەیەكی بەهێز.
بۆ ئەو دوو یاریە دۆنگا دوو گۆڕانكاری لەگەڵ پێكهاتەكەی پێشویدا كردوەو هەریەكە لە مارسیلۆ و مایكۆنی دورخستۆتەوەو دۆدۆی لە ئینتەر میلان و ماریۆ فێرناندێزی لە سیسكا مۆسكۆ بانگكردوە.

پێكهاتەی تەواوی هەڵبژاردەی بەرازیل:
گۆڵچی: جیفرسۆن (بۆتافۆگۆ)، رافایل كابریل (ناپۆلی)
بەرگری: داڤید لویز، ماركینیۆس (پاریس سان جێرمان)، جیل (كۆرێنسیانز)، میراندا (ئەتلەتیكۆ مەدرید)، دۆدۆ (ئینتەرمیلان)، فلیپی لویز (چێڵسی)، ماریۆ فێرناندێز (سیسكا مۆسكۆ)، دانیلۆ (پۆرتۆ).
ناوەراست : لویز گۆستاڤۆ (ۆڵڤزبۆرگ)، ئیلیاس (كۆرێنسیانز)، فرناندینیۆ (مان سیتی)، رامیرێز، ئۆسكار، ویلیان (چێڵسی)، كۆتینیۆ (لیڤەرپوڵ)، ریبیرۆ (كرۆزیرۆ).
هێرشبەر: ریكاردۆ گۆلارت (كرۆزیرۆ)، رۆبینهۆ (سانتۆس)، نەیمار (بەرشەلۆنە)، دیگۆ تاردیلی (ئەتلەتیكۆ).

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:07:16:17/09/2014