مارادۆنا "ئەگەر دەرمانم نەخواردایە باشتر دەبووم"

مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ جارێكیتر پەشیمانی لە بەكارهێنانی مادەی وزەبەخش هەیەو پێی وایە زیانی هەبوە بۆی هەروەها قسە لەسەر جامی جیهانیش دەكات
لەدواین چاوپێكەوتیندا دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ باس لەبەكارهێنانی مادەی وزەبەخش دەكات و دەڵێت "بەهۆی نەخۆشیەكەمەوە بەرامبەرەكانم قسەیان بەسەر مندا زاڵبوو، دەزانیت ئەگەر مادەی وزبەخشم بەكار نەهێنایە چەند بەهێزتر دەبووم؟ گوێم بەبەهیچ كەسێك نەدەیا".
لەو چاوپێكەوتنەدا كە مارادۆنا لەگەڵ كەناڵی (tyc) وەرزشی كردبووی و مانگی داهاتوو بڵاودەبێتەوە دواتر دەڵێت"یاریزانە ئەوروپیەكان توند یاریان دەكرد، بەڵام بەهۆی ئەو توانا هونەریەی هەمبوو دەمتوانی تۆپ لەچەندین یاریزانیان بسەنم و هەرگیز منیان بۆ نەدەگیرا".
یەكێكیتر لە قسەكان دیگۆ بۆ یاری كۆتایی ئەرجەنتین و ئەڵمانیای جامی جیهانی بوو كە وتی"ئێمە نەمانتوانی هێرشی زۆر بكەینە سەر ئەڵمانیا بەڵام ئەوان 50 رێگەیان هەبوو بۆ هێرشبردن، ئێمە لەرێگەی هیگواینەوە گەورەترین هەلی گۆڵكردنمان بۆ هەڵكەوت بەڵام تەنها خوا رێگەی نەدا گۆڵبێت".




AM:01:21:19/09/2014