ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە کیلیان مباپێ دوای تیروپشکی چامپیۆنس لیگ قسەی کردوو هاندەرانی ریاڵ مەدریدی بێهیوا کرد.
خلێفی وتی:" مباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمانە، گفتوگۆی زۆر باشمان لەگەڵدا کردووە، یاریزانێکی شایستەیە، وەک کەسێک و وەک پیشەگەرێک لەگەڵ باقی خێزانەکەی گفتوگۆمان کردووە لەسەر داهاتووی ".
ناسر خلێفی وتیشی:" زیاتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ بازاڕی گواستنەوەکان، ئێمە هەوڵ دەدەین شتێک بکەین، ئەگەر دەتوانین بۆچی نا، ئەگەر نەتوانین ئامادەین و ئێمە باشین نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نامهوێ قسە بکەم لهسهر ئهمه".