ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشکی جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٣ لە شاری جددەی سعودیە راکێشرا.
پاڵەوانێتیەکە بە بەشداری ٧ یانە دەبێت، لە ڕۆژی ١٢ تا ٢٢ی کانوونی دووەم لە شاری جددەی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەمشێوەیە بوو:
قۆناغی یەکەم :
ئەلئیتیحادی سعودیە - ئۆکلاند سیتی، نیوزلەندا.
قۆناغی دووەم :
ئەلئەهلی میسری - براوەی یاری ئیتحادی سعودیە و ئۆکلاند سیتی نیوزلەندا.
لیۆنی مەکسیکی - ئوراوای ژاپۆن.
قۆناغی پێش کۆتایی:
نوێنەری کۆنمێبۆڵ - براوەی یاری ئەلئەهلی میسری و یانەی سەرکەوتوو لە یاری ئەلئیتیحادی سعودیە و ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی.
براوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی لیۆنی مەکسیک و ئۆراوای ڕید دایمۆندز لە ژاپۆن بەرامبەر مانچستەر سیتی ئینگلتەرا یاری دەکات.