یانەی هەولێر دەستبەرداری سێ یاریزانی تۆپی پێی بوو

‌وێنەکە لە سایتی فەرمی یانەی هەولێر وەرگیراوە


پێگەی فەرمی یانەی هەولێر بڵاوی کردەوە ، دەستەی کارگێری یانەی هەولێر دەستبەرداری سێ یاریزانی بەشدار لە خولی یانەکانی کوردستان بووە .
یاریزانەکانیش بریتین لە {بیلال ساڵح } کە پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانیەوە کردووەو {فەرهەنگ وریا} کە پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر کردووەو{ ئامانج کەریم } کە پەیوەندی بە یانەی برایەتیەوە کردووە.

پێگەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە یانەی هەولێری بەشدار لە خولی کوردستان دەیەوێت لە وەرزی ئەمساڵدا پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەست


ئا/ شاهۆ فایق




AM:12:36:23/09/2014