تەواوی لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی لەسەر کلاسیکۆ

بڕیارە یاری کلاسیکۆ لە یاریگای بەرشەلۆنە رۆژی شەممە کاتژمێر 5:15خولەک ئەنجام دەدرێت دژی ریاڵ مەدرید.
ئەمرۆ هەینی راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەنچیلۆتی بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێک کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.


کارلۆ ئەنچیلۆتی: " کلاسیکۆ هەمیشە یارییەکە پاڵنەری تایبەتی هەیە، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوەی ئەم یارییە دەکەین”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "سبەی بێلینگهام یاری دەکات، لە ناڕەحەتی چاک بووەتەوە”.


 مێندی یان کاماڤینگا لە پۆستی بەرگری چەپ؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "مێندی پێشەنگی هەیە، چونکە لە چامپیۆنزلیگ پشوویەکی هەبوو”.

 ئەنچیلۆتی چۆنە؟  ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش کلاسیکۆ هەستی چۆنە؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی "بە باشی پشووم دا و حەزم لە ئامادەکارییە بۆ ئەم یارییانە”.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "من باشم، من پاڵەوانی سەرەکی نیم چونکە من تەنها پاڵەوانی سەرەکیم کاتێک دۆڕاوین”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "لە  کلاسیکۆش وایە وەک چۆن لە دێربیدا هیچ تیپێکی دڵخواز نییە”.

 سەرۆک لە یارییەکەدا نابێت؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە ئەو بڕیارانەی سەرۆکی یانەکە بۆ بەرژەوەندی یانەکەیە، هەرچی بڕیار دەدات بۆ بەرژەوەندی یانەکەیە.

 ئەنچیلۆتی: یاریزانی زۆر نایابمان هەیە لە تیپە لاوانەکان.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "بە باشی دەگەینە کلاسیکۆ، بەڵام بەرشەلۆنەش هەروایە”.

 باشترین ناوەند بۆ کاماڤینگا؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "هێلی ناوەڕاست ،هەروەها لە فۆڵباکیشدا بە باشی خۆی دەگونجێنێت، بەڵام یاریزانێکی ناوەڕاستە”.

 یاریزانە لاوەکانی بەرشەلۆنە؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "لامین، فێرمین...ئەوان زۆر باشن.”

 پێکهاتەی بەرشەلۆنە؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "نازانم، گرنگ بۆ من ئەوەیە کە بێلینگهام یاری بکات.”

 ئەنچیلۆتی: "ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز، ماریۆ مارتن، نیکۆ پاز و گۆنزالۆ زۆر نزیکن لە یاریکردن لەگەڵ تیپی یەکەم”.

 پێکانەکانی بەرشەلۆنە؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "سەیری ئەوەم نەکرد، بۆ من گرنگ ئەوەیە بێلینگهام یاری بکات و دواتر بیر لە دانانی باشترین پێکهاتە دەکەمەوە، دەبێت هەوڵبدەین بە باشی ئەنجامی بدەین”.


 ناوبژیوان؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "من باش دەیناسم و یەکێکە لە ناوبژیوانە بەنرخەکانی ئەوروپا و کەسایەتییەکی گونجاوە بۆ یارییەکەی سبەی.”

گەنجانی بەرشەلۆنە و مەدرید؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئەمە قورسە، لاوان چێژیان لەم ساتە وەرگرت لە بەرشەلۆنە، چونکە تیپی یەکەم پێکانێکی زۆری هەبوو، ئەگەر بەسەر ئێمەشدا هاتبا هەمان شت بوو چونکە ئەگەر زۆر پێکانت هەبێت دەبێت پشتی پێ ببەستیت ئێمە ٣ یان ٤ یاریزانمان هەیە.” نزیکە لە یاریکردن لەگەڵ تیپی یەکەم: ئەلڤارۆ، نیکۆ پاز، گۆنزالۆ ”.


 ئەنچیلۆتی: پاڵنەرمان هەیە، یارییەکی گرنگ و تایبەتە، ئەمە دەبێتە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە، بەڵام زیاتریش دەبێت جامی سوپەر، یاری گەڕانەوە، جامی پاشا، چامپیۆنزلیگ... دەرفەتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕێگاکان ببڕمەوە.

 سەرسام بوویت بە گەڕانەوەی پێنج یاریزانە پێکانەکەی بەرشەلۆنە؟
  کارلۆ ئەنچیلۆتی: نازانم، سەیری ئەمەم نەکرد.


 چی لە بەرشەلۆنە زۆر نیگەرانت دەکات؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: تیپێکی باش ڕێکخراوە بە هەموو مانایەکی وشەکە، گەنجانی کوالیتی بەرز هاتوونەتە ناو یاریگا و چاوەڕێی هەمان بەرشەلۆنە دەکەین وەک هەمیشە.

گرنگی یاری  کلاسیکۆ؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئەوە تەنها یارییەکی گرنگە، بەهای 3 خاڵە، وە زۆر بەسوودە بۆ داینامیکی چونکە زۆر گرنگە بۆ هەمووان... بەڵام وەرزەکە زۆر درێژە و هێشتا زووە بڵێین ئەوە دیاری دەکات کە چی ڕوودەدات. دەبێت لە ڕووی خاڵەوە یەکلاکەرەوە بین، تیپەکان زۆرن” هەروەها ئەتلەتیکۆ و جیرۆنا ڕکابەری دەکەن، خولەکەش تا کۆتایی زۆر ڕکابەری دەبێت.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئێمە دڵخۆشین، کەشێکی تایبەتە، یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە دەبێت، ئێمە بە باشی گەیشتوین و زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەوەی یارییەکی نایاب ئەنجام بدەین.




PM:05:09:27/10/2023