کلاسیکۆی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە بە بردنەوەی مێرێنگێ بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات، لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانیا.
دوای یاریەکە،ئەنچیلۆتی راهێنەری،ریاڵ مەدرید روونیکردەوە چۆن بردنەوەیان تۆمار کردووە.
ئەنچیلۆتی وتی : لە گێمی یەکەمدا لە ئاستی خۆماندا نەبووین، شەڕانگێز نەبووین مۆدریچ داینامیکی یارییەکەی گۆڕی، ئێمە کۆنترۆڵی زیاترمان هەبوو و بەرشەلۆنە لە خولەکی ٦٠ەوە فشارەکانی کەمکردەوە،گێمی یەکەم باش نەبووین، گێمی دووەم جیاواز بووین.
ئەنچیلۆتی وتیشی : "هەموومان سەرسامی جود بێلینگهامین، گۆڵی یەکەمی ناوازە بوو، ئێمە یەکسانبوونمان نەدەویست، ویستمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، یارییەکە زۆر قورس بوو و بەرشەلۆنە باشتر بوو تا دەستمان کرد بە شەڕانگێزی زیاتر دەزانین بێلینگهام هێرشبەر نییە، چاوەڕوانی گۆڵ لە هێرشبەران، ڤینیسیۆس، ڕۆدریگۆ دەکرێت.
لەکۆتایدا کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی : "جود بێلینگهام زۆر کاریگەرە،جود بێلینگهام لە پێشمەرگەیەکی دێرین دەچێت، ئەو ئاهەنگی یەکسانبوونەکەی نەگێڕا، چونکە ئامانجەکە بردنەوە بوو، لە گێمی یەکەمدا پێم گوتبوون لەوانەیە بدۆڕێین، بەڵام ناچاربوون وزەی زیاتر پیشان بدەن، ڤینیسیۆس لە گێمی دووەمدا هەوڵی زیاتری دا، بەڵام لە کۆتاییدا مەترسیدار بوو، باشترین کوالیتی جود بێلینگهام چوونە ناو ناوچەی سزایە و هەر بۆیەش لەوێ یاری دەکات.”