خراپترین سێ یاریزانی بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆ دیاری کرا

رۆژنامەکانی کەتەلۆنی ڕووماڵی خراپترین یاریزانانی بەرشەلۆنەیان کرد لە دوایین  کلاسیکۆ کە لە چوارچێوەی لالیگا بەڕێوەچوو و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات، بەو پێیەی لیستەکە سێ یاریزانی تێدابوو.

 باڵدێ و ڕۆمیۆ و فێران تۆرێس نازناوی خراپترینیان وەرگرت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستە خراپەی کە هەریەکەیان لە کاتی یارییەکەدا پێشکەشیان کرد، دوای ئەوەی چاڤی زۆر پشتی پێبەستن بۆ ئەوەی تیپەکە بەرەو سەرکەوتن ببات.



PM:12:24:30/10/2023