ماوەی دوورکەوتنەوەی گولەر ئاشکرا دەبێت

بە پێی زانیارییەکانی مارکا  پێکانەکەی ئاردا گولار تازەیە و دووبارەبوونەوەی پێکانە کۆنەکەی نییەو ئەمە سێیەم پێکانس تووشی دەبێت.

هەروەها  هۆکاری پێکانەکە  لە ئەنجامی ناچارکردنی چاکبوونەوەیەتی بە خێرایی و بە قسەی رۆژنامەی مارکا مانگێکی تر دووردەکەوێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە سیاسەتی مەترسی نەکردن لەگەڵ یاریزانێک کە ڕیتمی ڕکابەرییەکەی تێدا نییە، بەو پێیەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجام نەداوە، و سەرەتا دەبێت ئەو هەست و متمانەیە بەدەستبهێنێتەوە کە تادێت زیاتر گەشە دەکات.

  گەڕانەوەی وردە وردە و بێ پەلە دەبێت،چونکە،پێکانەکە لە ماسولکەی رانیدایە.



PM:04:43:10/11/2023