فرانچیسكۆ تۆتی بوە بەتەمەنترین یاریزانی یانە پاڵەوانەكان گۆڵ تۆماربكات و چاڤیش بوە خاوەنی زۆرترین یاری
لەیاریەكانی سێشەممەی خولی یانە پاڵەوانەكاندا دوو ژمارەی گرنگ تۆماركران، فرانچیسكۆ تۆتی كاپتنی یانەی رۆما دوای ئەوەی گۆڵێكی لە مانچستەر سیتی كرد توانی ببێتە بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی خولەكە كە گۆڵ تۆماربكات، تۆتی كە 3 رۆژ لەمەوبەر یادی لەدایكبونی بوو لە ئێستادا 38 و ساڵ و 3 رۆژە، لەدوای ئەویش رایان گیگز یەت كە تەمەنی 37 ساڵ و 290 رۆژ بوو گۆڵی تۆماركردوە، لە پلەی سێیەمیش ئینزاگی هێرشبەری پێشووی یانەی میلان و راهێنەری ئێستای دێت كە 37 ساڵ و 87 رۆژ بووە.
ژمارەیەكی گرنگی تری ئەمشەو لەلایەن چاڤی هێرناندێزی یاریزانی بەرشەلۆنەوە بوو كە توانی یاری 134 هەمین بكات لە یانە پاڵەوانەكان كە زۆرترینە، هەریەكە لە راوڵ بە 142 یاری و گیگز بە 141 یاری و كاسیاس بە 140 یاری و سیدۆرف بە 125 یاری لەریزبەندی زۆرترین یاریكردنەكاندان لەدوای چاڤیەوە.
ئا: چێنەر عەبدول قادر